كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ جامی‌ دووه‌می‌ پاڵه‌وانێتی‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ قورسای‌ عێراق یان به‌ده‌ست هێنا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ قورسایی‌ عێراق له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆتایی‌ به‌ پێشبڕكێكانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ قورسای‌ كچانی‌ عێراق هێنا ئه‌وه‌ش دوای‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ به‌هێزی‌ یانه‌ به‌شداره‌كان .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دوای‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز توانیان به‌ 449 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن بوو به‌ 771 خاڵ یه‌كه‌م و كچانی‌ یانه‌ی‌ زانكۆ به‌ 272 خاڵ سێهه‌م بوون .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ قورسای‌ كچانی‌ عێراق له‌ ژێر چاودێری‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ قورسای‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو .


PM:09:53:15/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌