موایتای‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كاری‌ و یارییه‌ دۆستانه‌كانی‌ درێژه‌ پێده‌دات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌همه‌ن محه‌مه‌د بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئامانجی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی‌ یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق بكات .

ئاماده‌كاری‌ و مه‌شقه‌به‌رده‌وامه‌كانى تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ گه‌یاندۆته‌ لوتكه‌ و له‌و نێوه‌نده‌شدا و به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ زیاتر یاریزانانی‌ تیمی‌ مواتیایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .

سه‌باره‌ت به‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ تیمه‌كه‌یان به‌همه‌ن محه‌مه‌د یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ تیمی‌ پێشكه‌وتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ كوڕان و كچان له‌ مه‌شق ناوه‌ستین ، هه‌روه‌ك ناوبراو ووتیشی‌ به‌ گرنگی‌ ده‌زانین جگه‌له‌ مه‌شقه‌كان یاری‌ دۆستانه‌مان هه‌بیًَت تا یاریزانانمان ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ داهاتووبن .

به‌همه‌ن ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و به‌ پیشه‌گه‌ر بوون هةنطاو دةنيَت و چه‌ندین یاریزانمان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌شداری‌ بكه‌ن .


PM:07:05:15/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌