‌هۆکارەکانی دڵەکزە له‌ به‌یانیاندا



ته‌ندروستی‌ - 

گەڕانەوەی سورێنچک کاتێک ڕوودەدات کە ترشەڵۆکەکانی گەدە دەچنە ناو سورێنچکەوە بەهۆی پەستانی بەرزی ناو گەدە یان لاوازی ئێسکی  نێوان سورێنچک و گەدە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازار لە ناوەڕاست و خوارەوەی سنگدا، دکتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و شێوازی خۆپاراستن له‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکان: 
1- خواردنی ژەمە گەورە و چەورەکان پێش خەوتن.
2- خواردنی هەندێ خواردن و خواردنەوە لە بەیانی زوودا، وەک قاوە، ئشەربەتی پرتەقاڵ، خواردنەوە گازییەکان، شوکولاتە، و خواردنی سورکراوە و تون
3-ئەنجامدانی وەرزشی بەهێز لە بەیانیاندا، بەتایبەتی کاتێک  دوای ماوەیەکی کەم لە خواردن ئەنجامی دەدەیت
4-ماکەکانی هەندێک لە دەرمانەکان، وەکو فراوانکەری بۆرییەکانی هەناسە، ئازارشکێن، دەرمانی پەستانی خوێن، و هێورکەرەوەی دەروونی.
5. قەڵەوی بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو سک بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوری.
6. دڵەڕاوکێی دەروونی.

 شێوازەکانی خۆپاراستن: 
1-دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆک 
2-گۆڕینی کاتی وەرزشکردن، بەو پێیەی باشترە وەرزشکردن یەک بۆ دوو کاتژمێر پێش نانخواردن یان دوای خواردن ئەنجام بدرێت 
3-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لەکاتی خواردنی دەرماندا، ئەمەش کاریگەری چارەسەرەکان لەسەر سورێنچک و گەدە کەم دەکاتەوە.
4-کەمکردنەوەی  قەبارەی ژەمی ئێوارە
5-بەرزکردنەوەی سەر بەرزتر لە ئاستی باقی جەستە لەکاتی خەوتندا.
6-کەمکردنەوەی کێش



PM:06:49:15/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌