‌بەرشەلۆنە مۆدریچی نوێ دەکاتە ئامانج دوای ئەوەی ڕیال مەدریدی ڕەتکردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ بەرشەلۆنە ئامانجی گواستنەوەی مارتن باتورینایە کە نازناوی لۆکا مۆدریچی نوێی لێنراوە، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە.

یاریزانە کرواتییەکە لە ڕیزەکانی کرواتی دینامۆ زاگرێب یاری دەکات، پێشتریش ئۆفەرێکی لە یانەی شاهانە وەرگرتووە، بەڵام رەتیکردەوە بچێتە ئەو یانەیە

ڕیال مەدرید گرێبەستێکی پێنج ساڵەی پێشکەش بەو یاریزانە نێودەوڵەتییە کڕواتییە کرد، لەوانەش بە خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز بۆ تیپێکی دیکەی خولی ئیسپانیا، بەڵام ئەو بابەتە قەناعەتی بەو یاریزانە نەکرد

ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی‌ ئەو یاریزانە هەیە، بەڵام بەرشەلۆنە بە تەنیا نابێت، بەو پێیەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش لە ململانێکاندایە، ئەمە جگە لەوەی خواستی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلتەرا هەیە بۆ وەرگرتنی یاریزانەکە.



PM:03:38:13/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌