تیمی‌ سێبه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ پێشكه‌وتوانی‌ كۆیه‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکانیدا وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشبڕکێکانی خولی سێبه‌ری‌ یانه‌كانی‌ عێراق، تیپی تۆپی سێبه‌ری‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر تیپی یەکەمی یانەی کۆیە بەدەستهێنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئه‌وه‌ش له‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو .

گۆڵه‌كانی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ سێبه‌ری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان مسته‌فا عوده‌ی‌ و خۆژی‌ شكور ه‌وه‌ تۆمار كران و به‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌كان پلانی‌ نوێ‌ بۆ یارییه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ داده‌نێن كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌ست پێده‌كات .


PM:07:07:11/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌