هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ كێشانی جگه‌ره‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێسك ده‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ بۆ هه‌میشه‌ ئه‌م كاریگه‌ریه‌ له‌ ئێسكی جگه‌ره‌ كێشه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت پاش مردن و شیبوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌یان>

زاناكان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ گۆڤاری Daily Mail ی به‌ریتانی بڵاویانكردۆته‌وه‌، وێنه‌ی‌ ئێسكی ئه‌و كه‌سانه‌یان نمایشكردوه‌ كه‌ 100 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا مردون و له‌ماوه‌ی‌ ژیانیاندا جگه‌ره‌یان كێشاوه‌، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی‌ ئێسكی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌راوردیان كردوه‌ كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشن، به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی‌ نێوان ساڵانی 1150- 1855، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مێژوی گه‌یشتنی توتن به‌ ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ 16.

پسپۆڕان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌،كێشانی جگه‌ره‌ ته‌نها ڕوشاوی له‌سه‌ر ددان جێناهێڵێت به‌ڵكو ئه‌م وردیله‌ كیمیاویانه‌ له‌سه‌ر ددان بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

دكتۆره‌ ساره‌ ئه‌نسكیب زانای بۆواری بایلۆجی و نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ وتویه‌تی" توێژینه‌وه‌كانمان ئه‌و جیاوازیه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ پیشانداوه‌ له‌نێوان ئێسكی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن و ئه‌وانه‌ش كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشن، هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن به‌كارهێنانی توتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێسكه‌ په‌یكه‌ر ده‌بێت"



PM:07:33:10/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌