پیشه‌گه‌ران خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌هێز ده‌كه‌ن و واده‌ی‌ ده‌ستپێك دیاری‌ كرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنەی پێشبڕکێکانی یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق ، بە ئامادەبوونی ئەندامانی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ و نوێنه‌ری‌ یانه‌ به‌شداره‌كان كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ئه‌نجام دا .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ ( غاز الجنوب . هه‌ولێر . پێشمه‌رگه‌ . مصافی شمال . نینوی‌ . حبانیه‌ . صناعه‌ . شوڕته‌ . مقدادیه‌ . هیت . كوفه‌ . دغاره‌ . حدیسه‌ . نعمانیه‌ .رومیسه‌ ) ئاماده‌ی‌ بوون بڕیار درا كه‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ 2024 - 2025 له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌م ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك بڕیار درا له‌ 6 ی‌ هه‌مان مانگدا تیروپشكی‌ یارییه‌كان ڕابكێشرێت .

له‌ هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا بڕیار درا كه‌ له‌ به‌رواری‌ 7 ی‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌م جامی‌ سوپه‌ر له‌ نێوان یانه‌كانی‌ غازی‌ به‌سره‌ و هه‌ولێر له‌ شاری‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ بچێت .

ئه‌مه‌و تیمه‌كان كه‌ له‌ 15 یانه‌ پێك دێن دابه‌شی‌ چوار كۆمه‌ڵه‌ كران و له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك خاوه‌ن پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ .

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ یانه‌كان پابه‌ند كران به‌ بوونی‌ یاریزانانی‌ ته‌مه‌ن (2007-2008-2009) له‌ نێو پێكهاته‌كانیان و هه‌روه‌ك دوو یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ر بۆ هه‌ریانه‌یه‌ك دیاری‌ كران كه‌ یاریزانێك یاری‌ ده‌كات و یه‌ك یاریزان یه‌ده‌گ ده‌بێت .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق یانه‌ی‌ غازی‌ به‌سره‌ بۆ هه‌شته‌م جار له‌ مێژووی‌ دا توانی‌ ببێته‌ پاڵه‌وان و یانه‌ی‌ هه‌ولێر پله‌ی‌ دووه‌می‌ ده‌سته‌به‌ر كردوو هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو توانیان پله‌ی‌ سێهه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
.



PM:08:23:06/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌