جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌ران - پاڵپشتانم و گه‌شبینم بۆ داهاتوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ نرخه‌كه‌ی‌ له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ه‌كانی‌ عێراق به‌ده‌ستیان هێنا ، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 4 ی‌ 11 ی‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ‌ ، پێشوازی‌ كرد له‌ ستافی‌ مه‌شقی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ پێشكه‌وتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ك پیرۆزبایی‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق لێكردن و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌یان پاڵپشتی‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران ده‌كات و هاوكاری‌ ته‌واوی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێ‌ ده‌بن تا له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ داهاتوو به‌رده‌وامبن .

پاشان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ پاڵپشتێكانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ هاوكاره‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریان ئه‌كات تا پێكه‌وه‌ بتوانن له‌م وه‌رزه‌دا ڕوویه‌كی‌ جوانی‌ وه‌رزشی‌ پیشانی‌ هانده‌ران بده‌ن و بگه‌ن به‌و خه‌ونه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ پلانی‌ بۆ داده‌نێن .


PM:09:49:04/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌