پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق دوا چالاكی‌ وه‌رزی‌ 2024 ی‌ به‌ ئه‌نجام دانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌بات  .

سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌نجام دانی‌ صالاكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق نه‌ریته‌ و سالاَنه‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ داڕێژراوی‌ خۆیان جێ‌ به‌جێی‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی‌ یه‌كی‌ هه‌موو ساڵێك ڕاكردنی‌ ماوه‌ درێژ و پاشان دوو پاڵه‌وانێتی‌ یارییه‌كان له‌ مانگه‌كانی‌ دواتر تا كۆتایی‌ ساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .

نزار ئه‌وه‌شی‌ ووت كه‌ دوا پاڵه‌وانێتی‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان بۆ هه‌ردوو ئاستی‌ كوڕان و كچان له‌ پێشكه‌وتوان ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان .

هه‌رچی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كردوو ووتی‌ له‌ به‌رواری‌ 6 ی‌ مانگی‌ 11 كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و پاشان و له‌ به‌رواری‌ 7 تا 9 ی‌ مانگ یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن .

نزار ئه‌كره‌م ئه‌نجامه‌كانی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌ وه‌رزی‌ 2024 ئاشكرا كردوو ووتی‌ له‌ مانگی‌ يةك دا توانیمان پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كانی‌ ( زاحیه‌ ) ڕاكردنی‌ ماوه‌ درێژ له‌ شاری‌ موسڵ به‌ده‌ست بهێنین و دواتر و له‌ مانگی‌ 3 بوینه‌ پاڵه‌وانی‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام دران .

سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ كچانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتیشی‌ بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ئاماده‌ین و ده‌مانه‌وێت به‌ ئه‌نجامه‌وه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .




PM:09:50:03/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌