كاتێك وەرزش ومیدیای وەرزشی لای كورد بەهای نیە



زاگرۆس نانەكەلی - 

رێك بابچمە نێو نەواخنی بابەتەكە،لەم هەڵبژاردنەی 20-10-2024  بزنسمانێك وخەمخۆرێكی وەرزشی،لەگەڵ چوار میدیاكاری وەرزشی خۆیان كاندید كردبوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان .

ئەم پێنج بەرێزە،هەریەكە و لەلایەنێك بوون،هەر پێنجیان ئەكتیڤ و بەتوانا و دڵسۆزبوون بۆ وەرزش و میدیای وەرزشی،بەڵام داخەكەم كەسیان دەرنەچوون،هۆكارەكە كارەساتە،سەدەی بیست ویەك بێت وپەرلەمانت هەبێت و نوێنەری وەرزشوانان و میدیاكاری وەرزشیت نەبێت .

هەست دەكەم زۆر ئاساییە،چونكە بەهای میدیای وەرزش و وەرزش لەسەردەمی ئێستامان زۆر لەوە گەورەترە ئێمەی هەژار تێیبگەین! .

وڵاتێكی وەكو قەتەڕ لە هەولێر بچووكترە،بەسێ كەناڵی وەرزشی توانی میوانداری مۆندیالی 2022 بباتەوە وچۆن لەگەڵ خۆی دونیای تەنی،هەردوو جەمسەری تۆپی پێی جیهان،كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لونێل میسی،چۆن تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هەموو جیهانیان سەرقاڵی خۆیان كردووە،ئەگەرنا ئێستا لەهەر كوێ لە كوردستان بپرسی سەرۆك و پاشای ئەرژەنتین و پورتوگال كێیە،كەس نایاناسێ وژیریش تێدەگا .

كەچی لای ئێمە ساڵی 2024،بەڵام لەئەسڵدا ساڵی پێش زاینە لە وەرزشدا،چونكە من تێناگەم وڵاتێك،هەرێمێك،شارێك،گەڕەكێك،كۆڵانێك، وەرزشی تیانەبێت،رێك گۆڕستانی زیندووەكانە،كەواتە دڵم بەچی ئەم پەرلەمانە خۆش بێت،یەكێك نەزانێ وەرزش و مێژووی وەرزشی كوردی لەكوێیە؟ بەیانیش كە پەرلەمان دانیشتن،چەندین كەسی نا وەرزشی دەكەن بە بەرپرسی وەرزشی لە پەرلەمانی كوردستان،زۆر ئاساییە لەگەڵ شاندەكانی پەرلەمان گەشت دەكەن وباسی گرنگ و مێژووی وەرزشی كوردیش دەكەن و هیچیش نازانن،ئینجا وەرزشوانەكان و میدیاكارەكانی وەرزشی ڕەسەنیش .............!!!؟؟؟؟.


وتاره‌كان بیر و بۆچونی‌ نوسه‌ره‌ 



PM:10:46:22/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌