لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق سه‌رسام بوون به‌ یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 28 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ریم ده‌روێش ڕاگه‌یاندكار و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ یانه‌كه‌ پێشوازی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێری‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام دا بوو .

ئه‌مه‌و دوای‌ پشكنین بۆ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی‌ یاریگه‌كه‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراو له‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق سه‌رسامی‌ خۆیان پیشان دا به‌ ئاماده‌كاری‌ یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ كه‌ میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات .

هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ یه‌كێك له‌ یاریگه‌ مۆدێرنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌م ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ پێشه‌نگی‌ ڕێكخستنه‌كان بوون .



PM:12:40:28/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌