پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی ئاوی به كۆتاهات ، ئه‌مه‌و دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كانیان ، دواجار كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی سێهه‌م له نێو تیمه پیشه‌گه‌ره‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان دیار كامل حسین ڕاهێنه‌ری تیمی تۆپی ئاوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كات كه به ده‌یان یاریزانی ئاست به‌رزی تێدایه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه به ئاستێكی به‌رزه‌وه له نێو تیمه به‌شداره‌كان بینران و توانیان پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .
دواجار دیار كامل ڕاهێنه‌ری تیمی ناو ئاوای یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی بۆ داهاتوو پلانی جیاوازمان ده‌بێت و ڕكابه‌ری به‌هێزتر ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی پێشه‌نگ بوون .
جێگه‌ی باسه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له‌لایه‌ن یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراقی سه‌رپه‌رشتی كرا و مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه میوانداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .