پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێَمانی و به‌به‌شداری 10 یانه یارییه‌كانی وه‌رزی 2024 ی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوای گه‌یشتنی هه‌ردوو تیمی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان به یاری كۆتایی خوله‌كه له‌و یارییه‌دا كچانی یانه‌ی ئه‌كاد به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان توانیان به ئه‌نجامی سێ سێتی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و جامی یه‌كه‌می بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و دوای كۆتاهاتنی یاری كۆتایی و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و میوانێكی به‌رچاو خه‌لاَتی تیمه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرا و په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دادرایه‌وه .
جێگه‌ی باسه له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا دیاری ده‌كرێت .