پشتیوان شێخ ئەحمەد بەشداری كۆنگرەی گشتی یەكێتی شەترەنجی جیهانی لەبۆدابیست كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ئەمڕۆ شەممە 21/ 9 دەستەی گشتی كۆنگرەی یەكێتی شەترەنجی جیهانی لە پەراوێزی ئۆلۆمپیادی شەترەنجی جیهانی 2024 لە بۆدابیست ـ هەنگاریا دەستیپێكرد، عێراق بە دوو ئەندام بەشداربوو كە بریتیبوون لە زاافر عەبدولئەمیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و پشتیوان شێخ ئەحمد ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق، گۆنگرەی دەستەی گشتی بە خوێندنەوە و خستنە ڕووی ڕاپۆرتی دارایی و ڕاپۆرتی چالاكییەكان دەستبەكاربوو و ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت.

سەبارەت بە بەرێوەچوونی ئەم كۆنگرەیە،پشتیوان شێخ ئەحمەد ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق لە بۆدابیستی پایتەختی هەنگاریا و وتی: ئەم گونگرەیە لە ڕێكەوتی 18/ 9 دەستبەكاربووە بە دانانی لێژنەكانی ناوبژیوانان و زۆنەكانی یەكێتیی وڵاتەكان و خستنەڕووی سمیناری تایبەت بە چۆنییەتی بڵاوكردنەوەی یاری شەترەنج و پەرەپێدانی و لێژنەكانی كیشوەرەكان و لێنژنەی یاسایی كە وۆڕكشۆپی تایبەتیان بۆ ئەنجام درا.

لەكۆتایی پشتیوان وتی : بەشداربوونی ئێمە لەكۆنگرەیە برەوێكی شایستە وگرنگ وبێ وێنەیە،چونكە گەڕانەوەمان بۆ كۆڕبەندە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكانە،ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەنگاوە سەرەتا و بەنرخەكانە بۆ گرێدانەوەی شەترەنجمان بەرەو جیهان،كاردەكەین تا وەرزشەكەمان دەگەیەنین بە كەناری گیانی وەرزشی و ئارام.


PM:08:34:21/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌