كچانی‌ هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ جامی‌ دووه‌می‌ عێراق یان له‌ به‌غدادی‌ پایته‌خته‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تیكواندۆی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ئه‌رمه‌ن و له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا پاڵه‌وانێتی‌ تایكواندۆی‌ كچانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ به‌ڕێوه‌ برد .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دوای‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ به‌هێز دواجار توانیان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانیان پله‌ی‌ دووه‌م له‌ نێو یانه‌كانی‌ ڕكابه‌ر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ختیار حسین ڕه‌زا ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ هونه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تایكواندۆی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترینه‌كانه‌ كه‌ ڕكابه‌ری‌ تا دوا چركه‌كان له‌ نێوان یاریزانان بوو به‌لاَم خۆش به‌ختانه‌ توانیمان به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌مان پله‌ی‌ دووه‌م به‌ شایسته‌ی‌ بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین .

به‌ختیار ووتیشی‌ هه‌ردوو كیژه‌ یاریزان ، كاسی‌ كاروان له‌ كێشی‌ 47 كغم و هه‌نی‌ شالاَو له‌ كێشی‌ 55 كغم توانیان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ببنه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ لیژنه‌ی‌ دیاری‌ كردنی‌ باشترینه‌كان و بۆ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق دیاری‌ بكرێن .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ تایكواندۆی‌ عێراق له‌ یه‌كێتی‌ تایكواندۆی‌ جیهانی‌ بڕیاره‌ پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌غدادی‌ كراوه‌ به‌ ناوی‌ G1 به‌ڕِێوه‌ بچێت و كچانمان له‌و پاڵه‌وانێـتیه‌دا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن .



PM:08:14:21/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌