له‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ جیهان عێراق به‌ 14 میدالیاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شارى بانكۆكی‌ پایته‌ختی‌ تایلاند و به‌به‌شداری‌ 92 ولاَت پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ جیهان بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو ، تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق توانیان دوای‌ ئه‌نجامه‌ كاریگه‌ره‌كانیان به‌ 14 میدالیای‌ جۆراو جۆره‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ جیهان به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕاهێنه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت زانیاری‌ زیاتری‌ داو ووتی‌ ، توانیمان 4 میدالیای‌ زێڕ ، دوو میدالیای‌ زیوو و هه‌شت میدالیای‌ بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنین .

به‌رهه‌م ووتیشی‌ ، ئەو ئەنجامە گرنگانه‌ی‌ لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی جیهانیدا بەدەست هاتوون کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر یاریزانانی یارییەکە هەیە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە "یاریزانە پاڵەوانەکان زیاتر لە ئاستێکی نایاب ئاستیان پێشکەشکرد، و شایەنی میدالیای نایابی بوون سەرەڕای کێبڕکێیەکی چڕ لە نێوان یاریزانەکاندا لە تیپەکانی دیکەی بەشداری پاڵەوانێتی جیهانی لاوان .


PM:09:12:19/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌