دیاری‌ كامل ، پێشمه‌رگه‌كان مێژوویان له‌ یاری‌ تیمی‌ تۆپی‌ ناو ئاو نوسییه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غداد ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ ئاوی‌ ده‌ستی‌ پێكردوو بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌ مێژویاندا ، تیمی‌ تۆپی‌ ئاوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ كردوو توانی‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان دیار كامل حسین ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ تۆپی‌ ئاوی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان به‌ ئه‌نجامێكی‌ گرنگ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ده‌ست هێنا ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانیمان به‌ ئه‌نجامی‌ 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ مسیب ی‌ به‌غداد ببه‌یته‌وه‌ .

هه‌روه‌ك دیار ووتی‌ ، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌شداری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌كه‌ین و له‌ جۆری‌ وه‌ته‌ر پۆلۆ دا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مان مسۆگه‌ر كرد .

جێگه‌ی‌ باسه‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ مه‌له‌وانی‌ عێراقی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت و مه‌له‌وانگه‌ی‌ ئه‌و یه‌كێتییه‌ میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كردووه‌ .


PM:03:44:19/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌