پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری بۆدابێست له ولاَتی هه‌نگاریا هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق درێژه به كاروانی یارییه‌كانی ده‌كات و له كۆی حه‌وت یاری توانی سێ سه‌ركه‌وتنی گرنگ و یه‌كسان بونێك به‌ده‌ست بهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ زیاد كرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیمه‌كه‌ی عێڕاق ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی فیدراسیۆنی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و فیدراسیۆنه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كورده بریمه‌نده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جگه‌له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه توانیویانه پشكی شێر بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانیش به‌ده‌ست بهێنن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مێژووی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان و ده‌بێت به پێنوسی زێڕین له په‌رتوكی ئه‌نجامه‌كان بنه‌خشێنرێت .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ( تشاد ، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان و لیبریا ) بووه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆسۆڤۆش یه‌كسان بوون .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتیشی جێگه‌ی بایه‌خپێدانمانه كه یاریزانی یانه‌كه‌مان زۆزگ سه‌لاَح توانیویه‌تی له كۆی 6 یاری 4،5 خاڵ كۆبكاته‌وه كه ئه‌وه‌ش زۆرترین خاڵه‌كانه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی عێراق .
جێگه‌ی باسه له به‌رواری 23 ی ئه‌یلولی 2024 په‌رده له‌سه‌ر یاریه‌كانی 45 هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان داده‌درێته‌وه و پاڵه‌وانانی ئه‌و ڕكابه‌رییه جیهانییه‌ش خه‌لاَت ده‌كرێن .
ئه‌مه‌و بڕیاره له ساڵی 2026 دا پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهان ڕوو بكاته ولاَتی ئۆزباكستان و له پاش دوو ساڵ و له ساڵی 2028 دا ولاَتی ئیمارات و شاری ئه‌بو زه‌بی باوه‌ش بۆ 47 هه‌مین پاڵه‌وانێتیی شه‌تڕه‌نجی ئۆڵۆمپی جیهان ده‌كاته‌وه .