شڤان پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كاراتێی‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی‌ ئاسیا به‌هێز ده‌كات

وێنه‌ / مه‌به‌ست فایق و شڤان عوسمان
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ هانگژۆی ولاَتی‌ چین به‌رێوه‌ ده‌چێت ، شاندی‌ كاراتێی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدادی‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ گه‌شتی‌ ئه‌و ولاَته‌ی‌ ئاسیای‌ كرد كه‌ شڤان عوسمانی‌ كاپتنی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هاوشاندیانه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، هه‌میشه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كاراتێی‌ عێراق دا یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ پشكیان هه‌بووه‌ و خۆش به‌ختانه‌ش بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌ كه‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت شڤان عوسمان یاریزانی‌ پێشكه‌وتووی‌ تیمه‌كه‌مان و كاپتنی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ یاری‌ كۆمێته‌ ( قیتال ) له‌ كێشی‌ قورس + 84 كغم یاری‌ ده‌كات .

هه‌روه‌ك ووتیشی‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 20 ی‌ ئه‌یلول ده‌ست پێبكات و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقی بۆ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ی‌ كوڕان به‌شداری‌ كردووه‌ .


PM:04:49:17/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌