پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كیتی‌ باسكه‌ی‌ سلیمانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ دۆستانه‌ ڕێك ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتی‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، یه‌كێتی‌ باسكه‌ی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ باسكه‌ی‌ كوڕان به‌به‌شداری‌ چوار تیم ڕێك ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت په‌یوه‌ندی‌ به‌ بیلال مه‌ولود ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باسكه‌ی‌ عێراق كردوو ئه‌و له‌ وه‌لاَمدا ووتی‌ ، یه‌كێتی‌ باسكه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ژێر چاودێری‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ باسكه‌ به‌به‌شداری‌ چوار تیم كه‌ بریتین له‌ ( تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، شێروانه‌ و زانكۆ ) ئه‌نجام ده‌دات .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ ڕۆژانی‌ پێنج شه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 19 و 21 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌ كۆتایش خه‌لاَت به‌سه‌ر به‌شدارانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ دابه‌ش ده‌كرێت .

بیلال مه‌ولود كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌كات ووتی‌ ، لیستی‌ 129 ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ سپۆنسه‌ر ده‌كات و له‌ كۆتایشدا خه‌لاَتی‌ تایبه‌تیان بۆ به‌شداران ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی‌ قه‌شه‌نگدا و به‌ ئاماده‌بوونی‌ میوانان دابه‌ش ده‌كرێن .

له‌ كۆتایشدا ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ باسكه‌ی‌ عێراق خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ ئاشكرا كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .

ڕۆی‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 19 ی‌ 9 ی‌ 2024 

كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ / زانكۆی‌ سلێمانی‌ × شێروانه‌ 


كاتژمێر 5:00  ئێواره‌ / تازه‌ پێگه‌یشتونی‌ پێشمه‌رگه‌ × هه‌ڵه‌بجه‌

جێگه‌ی‌ باسكه‌ براوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژ و ده‌ست پێكی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ كۆتای‌ و تیمه‌كانی‌ دۆڕاویش بۆ پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌م یاری‌ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا تیمی‌ باسكه‌ی‌ دێرینه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ 3 × 3 ئه‌نجام ده‌ده‌ن .



PM:04:45:16/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌