كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ عێراق به‌به‌شداری‌ ده‌ یانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

شاری‌ سلێمانی‌ و هۆڵی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات .

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 14 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق و نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ ( ئافرۆده‌یت ، ته‌ق ته‌ق ، به‌صره‌ ، ئه‌مانه‌ به‌غداد ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ ، قه‌ره‌قوش ، شۆڕیجه‌ ، سیروان هه‌ڵه‌بجه‌ و غاز شیمال ) و له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل ئه‌ربیل كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجام دراو تێیداو بڕیار درا كه‌ یانه‌كان دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێنج تیمی‌ بكرێت كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌كانی‌ ( ئافرۆده‌یت ، ته‌ق ته‌ق ، به‌صره‌ ، ئه‌مانه‌ به‌غداد ، ده‌ربه‌ندیخان ) یاری‌ ده‌كه‌ن و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌میشدا یانه‌كانی‌ (  ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ ، قه‌ره‌قوش ، شۆڕیجه‌ ، سیروان هه‌ڵه‌بجه‌ و غاز شیمال ) ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ .

هه‌روه‌ك دوای‌ ئه‌نجام دانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كان خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .

ته‌ق ته‌ق × ده‌ربه‌ندیخان - كاتژمێر 11:00 ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ 

به‌صره‌ × ئه‌مانه‌ به‌غداد - كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ

قه‌ره‌قوش × غاز شیمال - كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ

شۆڕیجه‌ × سیروان هه‌ڵه‌بجه‌ - كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ 


PM:11:25:14/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌