ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ڤێستیڤاڵی‌ ساڵی‌ ئه‌نجام دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و ئه‌دیب شكور ، زرنگ سه‌لاَح ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ی‌ یاریزانان و میوانێكی‌ به‌رچاو دووه‌م گه‌وره‌ترین ڤێستیڤاڵی‌ ساڵی‌ به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌به‌شداری‌ زیاتر له‌ 450 یاریزان به‌رێوه‌ چوو .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ دووه‌مین ڤێستیڤاڵی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ جێگری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامان و میوانێكی‌ به‌رچاو به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ به‌ زیاتر له‌ 450 یاریزانی‌ كوڕان و كچان توانیمان بۆ مێژوو نمایشه‌ هونه‌رییه‌كانی‌ یاری‌ كاراتێ‌ ئه‌نجام بده‌ین .

مورادی‌ ووتیشی‌ پلانی‌ داهاتوومان هه‌نگاو نانه‌ بۆ به‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ كردنی‌ ئه‌م ڤێستیڤاڵه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ هاوكاری‌ یانه‌كه‌مان و دڵسۆزانمان .

له‌ كۆتایشدا ڕاهێنه‌ری‌ ناوبراو سوپاسی‌ جێگری‌ سه‌رۆك و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی‌ و هاوكاریانه‌یان و هه‌روه‌ك سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری‌ مندالاَن كرد و ئاماده‌بوونی‌ یانه‌ی‌ خورماڵی‌ به‌رز نرخاند بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ ئه‌م چالاكییه‌ مێژووییه‌ و ووتیشی‌ یاریزانانی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كه‌شمان له‌ ئاسته‌كانی‌ لاوان و پێشكه‌وتوان كه‌ خۆیان خاوه‌ن ده‌یان میدالیان له‌سه‌ر ئاستی‌ نێو خۆی‌ و ده‌ره‌كی‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ دڵسۆزانه‌ و به‌ ئه‌مه‌كانه‌ كاریان له‌گه‌ڵ كردین بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كه‌مان .



PM:11:04:14/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌