پێشمه‌رگه‌ جامی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌ هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ وه‌رزشی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ دۆستانه‌ی‌ جامی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام دا .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ ، پێشمه‌رگه‌ ، غازی‌ باكور ، ئیتصالات و فورسان هیسپانیای ئیماراتی ، به‌شداریان كردوو دوایی‌ ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كانی‌ دواجار كوڕه‌ پێشمه‌رگه‌كان توانیان جامی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ یاری‌ كۆتایدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئیتیصالات به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

ئه‌مه‌و دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ ئه‌و یارییه‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 14 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ زانكۆ ( كه‌مال سه‌لیم ) به‌ڕێوه‌ چوو به‌ ئاماده‌بوونی‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ و سكرتێر و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و كاروان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ و میوانێكی‌ به‌رچاو خه‌لاَتی‌ تیمه‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م كرا و به‌ومه‌راسیمه‌ش په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی‌ جامی‌ سلێمانی‌ دادرایه‌وه‌ .



PM:08:36:14/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌