پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری بۆدابێستی ولاَتی هه‌نگاریا پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت .
دوای به‌شداریان له كه‌مپی ئاماده‌كاری و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی له خۆگرتووه گه‌یشتنه شاری بۆدابێست له ولاَتی هه‌نگاریا .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یارییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12 ی ئه‌یلولی 2024 ده‌ست پێده‌كات بهلاَم به‌هۆی دواكه‌وتنی ڕێگه پێدان ( ڤیزا ) ی یاریزانان و شانده‌كه‌ی عێراق هه‌رئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان گه‌یشتنه شاری بۆدابێست ، ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سێ یاریزانی كوردی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه به‌هێز ده‌كه‌ن كه بریتین له ( زۆزگ سهلاَح و ئاكار عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و حسێن عه‌لی له شاری هه‌ولێر ) .
جێگه‌ی باسه بڕیاره ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی جیهان تا به‌رواری 23 ی ئه‌یلولی 2024 به‌رده‌وام بێت .