شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بۆ تیمی‌ باله‌ی‌ پێشكه‌وتوان - دڵخۆشم به‌م تیمه‌ ڕۆح گه‌رمه‌ و داهاتووتان گه‌ شاوه‌یه


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌میشه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ پاڵپشتی‌ له‌ تیمه‌كان ده‌كات و خه‌مخۆر و هاوكاریانه‌ ، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی‌ كه‌ مه‌یدانی‌ و پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ نێو یاریگه‌كان پاڵپشتی‌ له‌ تیمه‌كانی‌ یانه‌كه‌ ده‌كات .

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ ئاماده‌كاری‌ و مه‌شقه‌كانیان ، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 11 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی‌ جێگری‌ سه‌ردانی‌ مه‌شقه‌كانی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ پێشكه‌وتوانی‌ كرد كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ به‌شداری‌ له‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ڕاهێنه‌ران و یاریزانان پاڵپشتی‌ بۆ دووپات كردنه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ دڵخۆشم به‌و تیمه‌ی‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ و له‌ خۆبوردوانه‌ ئاماده‌كاریان ده‌ست پێكردووه‌ و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت بۆ خۆیان و یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك ووتیشی‌ ئێوه‌ داهاتووتان گه‌شاوه‌یه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌بین و ده‌مانه‌وێت له‌ خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ عێراق دا به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ بتان بینین .

له‌ كۆتایش د ، سه‌لاَح كانه‌بی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوی‌ خۆی‌ و سه‌رجه‌م یاریزانانی‌ تیمه‌كه‌یانه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كرد كه‌ ئه‌و پاڵپشتییه‌ گه‌رمه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئامانجه‌كه‌یان كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌ كۆڵنه‌ده‌ن .



PM:10:12:11/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌