ياريزانانى شاری‌ سلێمانی‌ و كرماشان دۆستانه‌ به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ بره‌و دان و به‌ره‌و پێش چوونی‌ ئاستی‌ یاریزانانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ شاره‌كانی‌ كوردستان ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كرماشانی‌ ولاَتی‌ ئێران له‌ شاری‌ سلێمانین .

سه‌باره‌ت به‌ میوانداری‌ یاریزانانی‌ شاری‌ كرماشان ، هه‌ردی‌ ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، له‌ وه‌رزی‌ پار ساڵ وه‌ك شاری‌ سلێمانی‌ و یاریزانانی‌ شاره‌كه‌مان له‌ ولاَتی‌ ئێران و له‌ شاری‌ كرماشان میوانداری‌ كراین بۆ ئه‌نجام دانی‌ چه‌ند یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ ، ئه‌مه‌و بۆ پته‌وتربوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان و بره‌ودان به‌ ئاستی‌ یاریزانانمان له‌م كاته‌دا میوانداری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ شاری‌ كرماشان مان كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ له‌ شاری‌ هه‌ولێر  بوون و له‌ ئێستاشدا و بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌بن .

هه‌ردی‌ ووتیشی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كه‌مان بێبه‌ش نابن له‌ ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كان و ده‌توانین بڵێین زۆر سودمه‌ند ده‌بین له‌ ڕووی‌ پێشكه‌وتن و ئاستی‌ یاریزانانمان چونكه‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و یاریانه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌ره‌و پێچوونی‌ تیمه‌كان و ته‌واوی‌ یاریزانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان .



PM:04:56:11/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌