پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق ڕۆژین ئه‌كره‌می یاریزانی تیمی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی شاری سنه له ولاَتی ئێران كردوو توانی له نێو 25 یاریزان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی ڕۆژین بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا و ووتی ، یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كان بوو كه من وه‌ك یاریزان میوانداری كرام و له نێو 25 یاریزانی شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان توانیم نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست بهێنم .
ڕۆژین ئه‌وه‌شی وت كه یاریزانی زۆر ئاست به‌رزوو به‌هێز له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌شدار بوون و به‌شداری یاریزانانی شاری سلێمانی -یش له‌و جۆره پاڵه‌وانێتیانه‌دا گرنگی خۆی ده‌بێت و ده‌بێته ئاماده‌كاری بۆیان بۆ پاڵه‌وانێتیه نێو خۆییه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق .