پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی یه‌كێتی موایتایی عێراق خولێكی ڕاهێنه‌ری ڕێك خست .
ڕۆژی هه‌ینی 30 ی ئابی 2024 یه‌كێتی مواتیایی سلێمانی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی موایتایی عێراق خولێكی ڕاهێنه‌ری بۆ 250 فێرخواز ڕێك خست ، له‌و خوله‌دا كه وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی بوو به‌رهه‌م محه‌مه‌د ی ڕاهێنه‌ری تیمی موایتایی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وته‌وه .
سه‌باره‌ت به خوله‌كه به‌رهه‌م محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ر بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، مه‌به‌ست له ئه‌نجام دانی خوله‌كه بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یاریه‌كه‌یه له شاری سلێمانی تا فێرخوازان و یاریزانان و ڕاهێنه‌ران ئاستیان به‌ره‌و پێشبچێت له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌رییه‌كانی سه‌رده‌م و یاساكانی یاری موایتایی .
به‌رهه‌م ووتیشی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له یاری موایتایی هه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستی ڕاهێنه‌ری و یاخود یاریزانان و ئه‌نجامه‌كان و ده‌ست كهوتهكانیش شاهیدی ئاست به‌رزی تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نێو خۆی و نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ن هه‌ربۆیه وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به وانه‌بێژی ئه‌و خوله دیاری كراوین .