شاری‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش هه‌وڵێكی‌ به‌رچاو له‌ لایه‌ن د ، حه‌بیب عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق و له‌ دوایی‌ كۆبونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا متمانه‌ی‌ میوانداری‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیایی‌ به‌خشییه‌ ولاَتی‌ عێراق .

سه‌باره‌ت به‌ میوانداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ میدیاكانی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر دواجار توانیمان متمانه‌ی‌ میوانداری‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا به‌ده‌ست بهێنین كه‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ شاری‌ خۆشه‌ویستی‌ سلێمانی‌ و له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت .

دواجار د ، حه‌بیب ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق ته‌واوی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ میوانداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن .


PM:03:42:29/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌