پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و به هاوكاری لقی هه‌ولێری ئه‌و یه‌كێتیه و به سپۆنسه‌ری فاملی مۆڵ له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی فاملی مۆڵ به‌ڕێوه چوو .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه 121 یاریزان ڕكابه‌ر بوون و به دوو قۆناغ یارییه‌كانی به‌ڕێوه چوو ، دواجار و دوای ململانێیه‌كی به‌هێزی یاریزانانی د ، ئاریان عه‌لی ئیحسان یاریزانی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت له پاش ئه‌وه‌ی له دوای هه‌شت سه‌ركه‌وتن و بێ شكست 8 خاڵی كۆكرده‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌حمه‌د جه‌زای لاو له هه‌مان یانه به كۆی 7 خاڵ پله‌ی سێهه‌می بۆ خۆی و یانه‌كه‌ی برده‌وه و به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان له نێو 121 یاریزانی ڕكابه‌ر كه له ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراق و یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به‌شدار بوون له ده‌ست نه‌ده‌ن .
جێگه‌ی باسه ڕكابه‌رییه‌كانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی فاملی مۆڵ كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی خێرا ئه‌نجام دران به‌سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل یارییه‌كانی ئه‌نجام دران و هه‌روه‌ك محه‌مه‌د خه‌لیل ڕێكخه‌ری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه پڕ ڕكابه‌رییه بوو .