ریاڵ مەدرید پێكانی بیلینگهامی ڕاگەیاند



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێكانی جود بیلینگهامی ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند و نزیكەی مانگێك لە یاریگاكان دادەبڕێت 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕیال مەدرید ڕوونیكردەوە، بێلینگهام پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە،دەركەوتووە كە پێكانی ماسولكەی پێیەكانی قاچی ڕاستی هەیە.

لە بەیاننامەكەدا یانەی شاهانە ماوەی  ئامادەنەبوونی بێلینگهامی  لە نێو یاریگاكان ئاشكرا نەكردووە 

ڕۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە پێكانەكەی بێلینگهام بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، پێشبینیش دەكرێت دوای پشووی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولدا بتوانێت پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەوە بكاتەوە 

ئەو یارییانەی بیلینگهام لێی بێبەش دەبێت بریتیە لە یانەكانی بەلەد وەلید و لاس پالماس و ڕیاڵ بیست و سۆسیداد و ئیسپانیۆ و ئالاڤێس و هاوكات یەكەم یاری چامپیۆنسلیگ.



PM:08:15:24/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌