پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق هه‌ریاد هه‌ردی یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری ده‌كات له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا .
ئه‌مه‌و دوای به‌شداری له كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كان هه‌ریاد هه‌ردی پاڵه‌وان هاوشاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداده‌وه گه‌یشتنه ولاَتی فلپین ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ئه‌و یاریزانه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ده‌مه‌وێت مێژووی پڕ سه‌روه‌ری هه‌ریادی تازه‌پێگه‌یشتووی پاڵه‌وان له‌به‌رچاو بگرم به‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌م یاریزانه توانیویه‌تی له نێو گۆڕه‌پانی كاراتێ دا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی بونه‌ته شاهیدی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ، مورادی ئه‌وه‌شی ووت كه ئه‌م پاڵه‌وانه‌یان له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ئه‌نجامی به‌رچاو پله‌كانی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و عێراق به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی به‌و ئه‌نجامانه‌ی ببێته یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیادا كه له ولاَتی فلپین به‌رێوه ده‌چێت .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی هه‌ریاد له یاری كۆمێته ( قیتال ) و بۆ ته‌مه‌نی 16 و 17 ساڵ ده‌چێته نێو ڕكابه‌رییه‌كانی ولاَتانی ئاسیا و له كێشی - 68 كغم یاری ده‌كات .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕۆڵی شڤان عوسمانی كاپتنی تیمی كاراتێی یانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند له گه‌یشتنی هه‌ریاد بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له واده‌ی پالاَوتن كه له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه چووه ئه‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه به‌هۆی جێگیر نه‌بوونی باری ته‌ندروستی جه‌سته‌ی نه‌یتوانیووه به‌شداری بكات به‌لاَم به پاڵپشتییه‌كانی كاپتنی تیمه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ریاد به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له كۆی 17 یاریزانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كێتی كاراتێی عێراق پێنج یاریزانی دیاری كردووه و یه‌كێك له باشترینه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش كه ڕێباز حه‌كیم ه و ماوه‌ی پێنج ساڵه خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌مه بێ به‌ش كراوه له‌و پاڵه‌وانێتیه كه ئه‌وه‌شی به هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كاراتێی عێراق زانی ووتی ، ده‌بوو وردتر كاری له‌سه‌ر باشترینه‌كان بكردایه و بۆ پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان بانگێشتی بكردنایه .
دواجار ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕۆڵی ڕاهێنه‌رانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند كه بونه‌ته پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م یاریزانه‌یان و هه‌ربۆیه سوپاسی هه‌ریه‌ك له ( به‌ختیار ئه‌حمه‌د ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ، شاهێن ته‌ها و توانا سه‌عید ) ده‌كات كه هه‌میشه پاڵپشتی بوون بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا له به‌رواری 22 ی ئایی 2024 و له ولاَتی فلپین یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت .