پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
وا بڕیارە رۆژی شەممە كاتژمێر (4) ئێوارەی رێكەوتی 17-8-2024لە فاملی مۆڵی هەولێرپاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی لەژێر سەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی جیهانی و یەكێتی شەترەنجی عێراق لە رێگای یەكێتی شەترەنجی هەولێر بەڕێوە دەچێت كە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت بەم شێوازەی خوارەوە :
قۆناغی یەكەم/ بلیتزە و رۆژی شەممە بەرواری 17 / 8 / 2024 كاتژمێر 4 ی ئێوارە دەست پێ دەكات و بۆ ئەو یاریزانانەی بێ رەیتینگ واتا یاریزانی نێودەولەتی نین و لە كۆی بەشدار بووان تەنها 14 یاریزانی پلەكانی پێشەوە سەردەكەون بۆ قۆناغی دووەم.
قۆناغی دووەم / راپیدە و رۆژی پێنج شەم بەرواری 22 / 8 / 2024 كاتژمێر 4 ی ئێوارە دەست پێ دەكات تەنها بۆ یاریزانانی نێودەولەتیە،واتە رێتینگی نێودەولەتیان هەیە و لەگەڵ ئەو 14 یاریزانەی لە قۆناغی یەكەم سەركەوتوون.
تێبینی : مەرجە بەشداربوانی هەردوو قۆناغ ناوی خۆی بنوسێت لە گۆگڵ فۆرم كە لە بایۆی ئینستگرامی فاملی مۆڵ بڵاو كراوەتەوە و دوا كات بۆ ناو نووسینی یاریزانانی قۆناغی دووەم رۆژی چوار شەممە كاتژمێر 12 ی شەوە،بەشداریكردن بەخۆڕایە و بۆ هەموو تەمەنێكە لە هەردوو ڕەگەز.