ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : دوو ڕاهێنه‌ری‌ گۆڵپاریزی‌ پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق و له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش ڕۆژدا یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق خولی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گۆڵپارێزی‌ لیڤڵ ( 1 ) ی‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ و چاودێری‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئاسیا ئه‌نجام دا .

وانه‌ تیۆری‌ و پراكتیكێكانی‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو وانه‌بێژی‌ ئاسیاوی‌ ، ئەحمەد جاسم و عەبدولکەریم ناعم وترانه‌وه‌ و تێیداو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ حه‌وت ڕاهێنه‌ری‌ گۆڵپارێز به‌شدار بوون كه‌ بریتی‌ بوون له‌ ( تاریق ئەحمەد ، تاریق بهادین ، ئەیوب سەلام ، بڕیار عێزەدین ، هەردی عەلی ، راستگۆ سەعید و عومەر حەممە ئەمین )  .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ ڕاهێنه‌رانی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، به‌ گرنگی‌ ده‌زانین ڕاهێنه‌رانی‌ یانه‌كه‌مان ئه‌زمونی‌ زیاتر ببینن و به‌شداری‌ له‌ خوله‌ ئاسیاویه‌كان بكه‌ن تا ببنه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ باوه‌پێكراوی‌ ئاسیاوی‌ ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ له‌م خوله‌دا هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ، ڕاستگۆ سه‌عید ، ڕاهێنه‌ری‌ گۆڵپارێزانی‌ تیمی‌ پێشكه‌وتوان و بڕیار عیزه‌دین ڕاهێنه‌ری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كه‌یان به‌شداریان كردووه‌ كه‌ خۆش به‌ختانه‌ توانیان سه‌ركه‌وتوانه‌ وانه‌ تیۆری‌ و پراكتیكێكانی‌ ببڕن و بونه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ ئاسیاوی‌ لیڤڵ ( 1 ) .

وسام كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ ییانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات پاڵپشتی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانیان دووپات كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی‌ له‌و دوو ڕاهێنه‌ر دڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌كه‌شیان كرد كه‌ ڕۆڵی‌ گرنگ ده‌گێڕین بۆ به‌ره‌و پیێشچوونی‌ ئاستی‌ گۆڵپارێزانیان .


PM:09:00:16/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌