پێشمهرگه سپۆرت -
ئیدارەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی جوان لاپۆرتا هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ لە 3 یاریزان ڕزگاری بێت.
بارسێلۆنا لە ئێستادا گرنگی بە فرۆشتن دەدات، بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی دۆخی مووچە، بەتایبەتی دوای ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە ڕیزەکانی لایپزیگی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ کرا بە بڕی ٥٥ ملیۆن یۆرۆ و ٧ ملیۆنی دیکە وەک گۆڕاوەی زیادە.
بەپێی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، پێشبینی دەکرێت کە: ڤیتۆر ڕۆکی، کلیمەنت لێنگلێت، و مایکل فایلی بڕۆن.
لە کاتێکدا یانەی ڕێن و ئینتەرمیلان ئارەزووی خۆیان بۆ مایکل فای دەربڕیوە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە بەرشەلۆنە پێشنیاری ئیڤەرتۆنی ڕەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر ڕۆکی، هەردوو یانەی بۆرنمۆس و سپۆرتینگ لیشبۆنیش ئارەزووی بەشداریکردنی ڤیتۆر ڕۆکی دەکەن.