پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 15 ی ئابی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی لالیگا له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 20 یانه‌ی به‌شدار له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئاماده‌كاری و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوای ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه ، یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری دا كه یارییه‌كانی خوله‌كه له چاره‌كی یه‌كه‌می مانگی 10 ی 2024 ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه جیاواز بوو به‌و پێگه‌یه‌ی كه 20 یانه به‌شداری خوله‌كه ده‌كات و وه به قۆناغێكی سه‌ختی خوله‌كه تێپه‌ڕ ده‌بین كه ده‌بێت هه‌ر تیمێك 38 یاری به دوو قۆناغ ئه‌نجام بدات چونكه یانه‌كان به یه‌ك كۆمه‌ڵه یاری ده‌كه‌ن .
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك هه‌یه 25 یاریزان ناونوس بكات و پێنج یاریزانی دیكه‌ی له ته‌مه‌نه‌كانی خوار 21 ساڵ و 19 ساڵ و 17 ساڵ هه‌بێت ، ووسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌دا خولی نایاب له واده‌ی ده‌ست پێكی تا پێش 20 ی حوزه‌یرانی 2025 یارییه‌كانی به كۆتا بێن و دوو تیمی یه‌كه‌م و دووه‌م ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه ڕیزی یانه‌كانی به‌شداری خولی ئه‌ستێره‌كان و خاوه‌ن باشترین پله‌ی دووه‌میش كه تیمی سێهه‌م ده‌بێت له به‌رامبه‌ر پله‌ی 18 ی ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كان یاری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به سستمی ته‌كنیكی ڤار كه بڕیار بوو جێبه‌جێ بكرێت سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كانی تۆپی یێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ئه‌گه‌ر هه‌یه له قۆناغی یه‌كه‌م سستمی ته‌كنیكی ڤار جێ به جێ بكرێت بهلاَم له قۆناغی دووه‌مدا به جێگیری ئه‌و سسته‌مه هاوكاری ناوبژیوانان ده‌بێت و جێگیره و له یارییه‌كان ده‌بێت هه‌ربۆیه له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ته‌واوی یاریگه‌كانی عێراق به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه .
تیروپشكی یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ واده‌یه‌كی دیكه دواخرا .
وسام ووتیشی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاریان دا كه له داهاتوویه‌كی نزیك دووباره كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدرێت و تیروپشكی یارییه‌كانی خوله‌كه بكرێت .
دواجار ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ووتی ته‌نیا یانه‌ین كه له‌سه‌ر داهاتی یانه‌كه‌مان به‌شداری له‌و خوله به‌هێزه ده‌كه‌ین و وه ته‌واوی ئه‌و یانانه‌ی كه به‌شدارن له خولی نایابی عێراق بودجه‌ی تایبه‌تیان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه .