پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری به‌غداد بۆنه‌یه‌كی نوێی وه‌رزشی میوانداری ده‌كات و یانه‌كانی به‌شداری خولی نایاب له نێو باره‌گه‌ی لالیگا كۆده‌كاته‌وه .
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاری بۆ ده‌ست پێكی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و یانه‌كانی به‌شداری ئه‌و خوله‌ش بانگێشت ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه پێشمه‌رگه سپۆرت وسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دواندوو ئه‌و له وهلاَمدا ووتی ، جیاواز له وه‌رزی ڕابردوو یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق پلانێكی تۆكمه‌ی داڕشتووه بۆ ئه‌نجام دان و به‌ڕێوه چوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ، هه‌روه‌ك وسام ئاماژه‌ی پێكرد كه باره‌گه‌ی لالیگا میوانداری له‌م كۆبونه‌وه‌یه ده‌كات و وا بڕیاره له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و تیروشكی خوله‌كه‌ش ئه‌نجام بدرێن .
وسام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پێش كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان یانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت تا پێكه‌وه یه‌ك بڕیار له شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه بدرێت به تایبه‌ت یارییه‌كانی پله‌ی ئۆق نه‌كرێت به سێ تیم به‌ڵكو له نێوان چوار تیم یه‌كلابكرێته‌وه .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه خولی نایابی یانه‌كانی عێراق خولێكی پڕ ڕكابه‌ری و ململانێ یه‌و له‌م وه‌رزه‌ش پیشه‌گه‌ران خوله‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن .