گه‌له‌ری‌ وێنه‌ - ڕاپۆرت : ڕێباز صدیق و ستافه‌كه‌ی‌ به‌ میدیاكان ناسێنران


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 14 ی‌ ئابی‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ دا ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ر و ستافی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌ران به‌ میدیاكان ناسێنران .

سه‌ره‌تایی‌ ئه‌و گۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسییه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ باسێكی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ تیمه‌كه‌یان كردوو ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا جیاواز ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن و ده‌ست پێكی‌ ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شیان ئه‌نجام دانی‌ گرێبه‌ستیان بووه‌ له‌گه‌ڵ كوڕانی‌ یانه‌كه‌یان كه‌ مێوویه‌كی‌ زێڕینیان هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ك ووتیشی‌ به‌ توانای‌ ڕاهێنه‌رانی‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت ئه‌و ستافه‌ی‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ تیمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه‌وه‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كان و هه‌ربۆیه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ پاڵپشتیان ده‌بین .

پاشان گرێبه‌ستی‌ ڕاهێنه‌ر ڕێباز سدیق واژۆ كرا و دواتر ڕاهێنه‌ری‌ ناوبراو خۆش حاڵی‌ خۆی‌ پیشان دا كه‌ یانه‌كه‌ی‌ ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و متمانه‌یه‌یان پێبه‌خشیوه‌ و هیوایی‌ خواست له‌ ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ بن و بتوانن پشت به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بگه‌نه‌وه‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو .

له‌ كۆتایشدا به‌ پرسیاری‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ وه‌رزشی‌ و وێنه‌گرتنی‌ ستافی‌ مه‌شقی‌ نوێ‌ و سه‌رپه‌رشتیاریه‌كه‌یان كۆتایی‌ به‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ هات .

ستافی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ :

وسام محمد - سەرپەرشتیار 
ڕێباز سدیق - راهێنەر 
ئەرسەلان جەلال - یاریدەدەری ڕاهێنەر 
عودەی عبدالخالق - یاریدەدەری ڕاهێنەر 
ڕاستگۆ سعید - ڕاهێنەری گۆڵپارێز


PM:05:28:14/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌