ئاریان به‌ یه‌كه‌م و ئه‌حمه‌د و ڕێباز به‌ پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌م گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو هۆڵی‌ ئه‌نته‌ر له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نج قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پالاَوتنی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كانی‌ به‌به‌شداری‌ 52 یاریزان ئه‌نجام دا .

له‌و ڕكابه‌ریه‌دا كه‌ یارییه‌كانی‌ به‌ نۆ جه‌وله‌ی‌ سویسری‌ به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز ئاریان عه‌لی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 7 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د جه‌زا و ڕێباز ناسر له‌ هه‌مان یانه‌ به‌ پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌م هاتن .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یاریزانانمان به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ به‌شداریمان له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و پالاَوتنه‌ كرد كه‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ئه‌نجام دراو خۆش به‌ختانه‌ش پله‌ی‌ یه‌كه‌م و سێهه‌م و چواره‌م بۆ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو .

ئه‌سعه‌د ووتیشی‌ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2024 و له‌ شاری‌ به‌غداد قۆناغی‌ دووه‌می‌ پالاَوتن ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ پێنج یاریزانی‌ ڕیزبه‌ندی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م و حه‌وت یاریزانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن و له‌ كۆتای‌ ئه‌و پالاَوتنه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق دیاری‌  ده‌كرێته‌وه‌ .



PM:06:02:13/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌