به‌همه‌نی‌ پیشه‌گه‌ر به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ پڕۆفیشناڵی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ موایتایی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانانی‌ ئه‌و یارییه‌ له‌ شاری‌ ئه‌بوزه‌بی‌ له‌ ولاَتی‌ ئیمارات پاڵه‌وانێتی‌ پڕۆفیشناڵی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام ده‌دات .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و وه‌ك یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌همه‌ن محه‌مه‌دی‌ پیشه‌گه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ ده‌كات و له‌ یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئیبراهیم بیلالی‌ ئیماراتی‌ یاری‌ ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ كردنی‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌یان به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت زانیاری‌ زیاتری‌ داو ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌بێت كه‌ تێیداو چه‌ندین یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن ، به‌رهه‌م ووتیشی‌ ، به‌همه‌ن محه‌مه‌دی‌ یاریزانمان به‌هۆی‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ و به‌شداریكردنی‌ له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانێتی‌ ده‌ره‌كی‌ دووباره‌ ده‌چێته‌وه‌ نێو ئه‌م كێبڕكێیه‌ و ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ بۆ ئه‌نجام كردووه‌ ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجامی‌ له‌لایه‌ن یاریزانه‌كه‌یان به‌ دوو نه‌زانی‌ و ووتی‌ به‌همه‌ن هیوا به‌خشه‌ ئه‌وه‌ش له‌ دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهان كه‌ له‌ ولاَتی‌ یۆنان و له‌ شاری‌ پاتراس ئه‌نجام درا توانی‌ ڕكابه‌رێكی‌ به‌هێز بێت و ئاستێكی‌ ناوازه‌ی‌ پیشان دا .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ پڕۆفیشناڵ له‌ به‌رواری‌ 17 ی‌ ئابی‌ 2024 ده‌ست پێده‌كات و یارییه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت 


PM:09:07:12/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌