پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری بۆ ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له پاش كۆتاهاتنی خوله‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ی دووه‌م یاری دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 11 ی ئابی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداریان له بێچوه شێرانی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد كرد .
له‌و یارییه دۆستانه‌یه‌دا و وه‌ك هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵی بێ وهلاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وه‌رزی نوێی خولهكهیاندا و له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌یانه‌وێت له پێشه‌نگی یانه‌كان بمێننه‌وه و ڕكابه‌ری بۆ نازناوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن .