پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له نێو هۆڵی ئه‌نته‌ر له شاری به‌غدادی پایته‌خت قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كچانی عێراقی به‌به‌شداری هه‌شت كیژه یاریزان ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یارییه‌كانی ماوه‌ی 5 ڕۆژی خایاند دواجار و له دوایی ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی كیژه یاریزانان ( به‌هره ته‌یب ڕه‌شید ) كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 4،5 خاڵ پله‌ی دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و بگاته یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه و ئه‌نجامی كیژه پێشمه‌رگه‌كه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ دیاری كردنی سێ یاریزانی پێشه‌نگ بوو تا له قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی عێراق به‌شداری بكه‌ن ، ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه زۆر به‌هێز بوون و سه‌رئه‌نجام و له كۆتایی و له نێو هه‌شت كیژه یاریزان ، غه‌زه‌ل نه‌وال به 5 خاڵ یه‌كه‌م بوو هه‌روه‌ك كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه به‌هره ته‌یب توانی به جیاوازی نیو خاڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م دووه‌م بێت و پله‌ی سێهه‌میش بۆ له‌نیا سه‌لاَح بوو به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌هره‌ی به‌هره‌مه‌ندمان .
دواجار ئه‌سعه‌د واده‌ی كۆتا قۆناغی یارییه‌كانی كچانی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاشكرا كردوو ووتی له كۆتایی ساڵی 2024 و له شاری به‌غداد یارییه‌كانی كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت .