پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق ، تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی خولی بێچووه شێرانی یانه‌كانی عێراق مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وامی پێده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌شدا و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر به یارییه‌كی دۆستانه بوونه میوانی بێچوه شێرانی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریان .
له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 9 ی ئابی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز لهیهلایهن هه‌ردوو تیمه‌وه دواجار یاری به خاوێنی و به بێ گۆڵ كۆتایی هات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌یان فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان له وه‌رزی نوێ ئاماده‌كاری جیاوازی ده‌بێت و به هاوكاری و له ژێر چاودێری یانه‌كه‌مان ده‌مانه‌وێت دووباره ئه‌نجامی به‌رچاومان له‌و خوله‌دا هه‌بێت .
فه‌رمان ووتیشی پێكهاته‌ی تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به چه‌ندین به‌هره‌مه‌ندی نوێ به‌هێزتر ده‌كرێت و به پلانی جیاواز مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له كۆتا یاری خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق تیمی شێره پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق توانیان شكست به یانه‌ی نه‌فت میسان بهێنن به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وهلاَم و بۆ یه‌كه‌م جار و له یه‌كه‌م خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراقدا نازناوه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه شاری ڕۆشنبیران و پایته‌ختی بیرمه‌ندان .