پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 7 ی ئابی 2024 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی كارگێڕی یانه به‌ڕێوه چوو كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه باسێكی له ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانی چالاكییه‌كانی یانهكهیانى كرد له وه‌رزی 2023 بۆ 2024 دا و هه‌روه‌ك پلانه‌كانی بۆ داهاتوو ئاشكرا كرد .
پاشان به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه ستایشی ڕۆڵی جێگری سه‌رۆكی یانه و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه به‌رده‌وام و ماندوو نه‌ناسانه كار بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاست و توانانی یاریزانه‌كانی یانه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه وه و به پاڵپشتیان بۆ تیمه جیاوازه‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا پلانێكی سه‌ركه‌وتووه و ئهنجامهكانیشتان شاهیدی ئه‌و ڕاستیانه‌تان بۆ ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی پێدا كه گرنگه بۆ داهاتوو چاوتان له ئه‌نجامی گه‌وره‌تر و به‌رزتر بێت ، وه‌ك چۆن له چالاكی و خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ڕابردوودا ئه‌نجامه‌كان له پێشه‌نگ بووه گرنگه و ده‌بێت پلانهكانیشتان بۆ داهاتوو به هه‌مان شێوه‌بێت و باشتر و باشتری بكه‌ن .
له كۆتایش ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی تیمه‌كانیان دوا ته‌وه‌ری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بوو .