پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوای ئه‌و ئه‌نجامه به‌رچاوانه‌ی له وه‌رزی 2023 - 2024 ی خولی بێچوه شێران و لاواندانی یانه‌كانی عێراق دا به‌ده‌ستیان هێنا و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی شاندێكی یانه‌ی وه‌رزشی ڕۆژ سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 ی ئابی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له به‌ڕێزان ( شێخ محه‌مه‌د سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ڕۆژ و فرسه‌ت شاڵی ئه‌مینداری گشتی یانه‌كه ) كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كردبوو .
ئه‌مه‌و له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه‌ی ڕۆژ وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و یانه‌كه‌یان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هاوشاریان هیوایی خواست ئه‌و یانه‌یه هه‌میشه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان بدره‌وشێنه‌وه و ووتیشی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مێژووی سه‌روه‌رییه‌كانی وه‌رزشی شاره‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات .
پاشان حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی یانه‌ی ڕۆژی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان و خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه یانه‌ی ڕۆژ هه‌میشه وه‌ك ڕۆژ له ته‌واوی چالاكییه‌كان ده‌دروشێنه‌وه و ووتیشی وه‌ك یانه‌كه‌مان هه‌میشه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستمان .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه باسێكی له‌و ئه‌نجامانه‌ی خوله‌كانی بێچوه شێران و لاوان یان كردوو ووتی ئه‌و ده‌ست كه‌وت و نازناوانه به شه‌و نخونی و ماندوو بوونی دڵسۆزانمان و یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران به‌ده‌ست هاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌رزه‌كانی داهاتووش چڕتر ده‌كه‌نه‌وه .
دواجار له كۆتایی ئه‌و میوانداریه‌دا شاندی یانه‌ی ڕۆژ بروسكه‌ی پیرۆزباییان پێشكه‌ش به حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد‌و ئه‌و میواندارییه دۆستانه‌یه به كۆتاهات .