به‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ یادی چلەی کۆچکردوو ملازم ڕزگار به‌ڕێوه‌ چوو

وێنه‌:سدیق عه‌واڵی‌
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ چیا تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ چیا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ بۆ ڕۆحی‌ كۆچكردوو ملازم ڕزگار به‌ڕێوه‌ چوو .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 2 ی‌ ئابی‌ 2024 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ وه‌رزشی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ماڵباتی‌ كۆچكردوو ملازم ڕزگار هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ و كوردستان یارییه‌كی‌ دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .

ئه‌مه‌و پێش ده‌ست پێكی‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ ئاماده‌بوان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌ بێ‌ ده‌نگی‌ بۆ گیانی‌ پاكی‌ ملازم ڕزگاری‌ كۆچكردوو وه‌ستان و دواتر و دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كه‌ و له‌لایه‌ن خێزان و ماڵباتی‌ ملازم ڕزگار ه‌وه‌ قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌سایه‌تی‌ و وه‌رزشكاران و له‌ نێویاندا به‌رێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ هاوڕێ‌ و هاوسه‌نگه‌ری‌ وه‌رزشی‌ كۆچكردوو بوو قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنانی‌ پێشكه‌ش كرا .




PM:11:09:02/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌