یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق خولی‌ باله‌ی‌ كچان ئه‌نجام ده‌دات و شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان میوانداره‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ لاوان ئه‌نجام ده‌دات .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و خوله‌ ڕێبوار نوری‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، یه‌كێتیه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چاكی‌ و خوله‌كانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و چالاكیانه‌شماندا خولی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ كچان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین كه‌ بڕیارمان داوه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ بچن .

هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی‌ ، له‌ به‌رواری‌ 9 ی‌ مانگی‌ ئابی‌ 2024 و له‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ به‌رواری‌ 10 ی‌ هه‌مان مانگدا واته‌ ڕۆژێك دواتر یارییه‌كان له‌ هه‌مان هۆڵ ده‌ست پێده‌كه‌ین .


PM:08:46:02/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌