پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كی چاره نوس سازی ئه‌نجام دا و بووه میوانی یانه‌ی ئیتیصالات .
كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 10 ی ته‌مووزی 2024 و له دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی تاجی شاری به‌غداد بونه میوانی یانه‌ی ئیتیصالات ، له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ویستی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌یان هه‌بوو له دوایی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌و گۆڵه كوڕانی پێشمه‌رگه كۆڵ یان نه‌دا و توانیان له خوله‌كی 45 ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن و ئه‌نجامی كۆتایی له‌و نیوه‌یه‌دا به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئیتیصالات كۆتایی هات .
نیوه‌ی دووه‌م كه نیوه‌ی ڕاهێنه‌رانه ، ڕێباز صدیق ی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌كان توانی پلانێكی جێگری هه‌بێت و گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردنی یاریزانانی كردوو سه‌رئه‌نجام توانی له‌و پلانه‌ی سه‌ركه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی دیار كاكه برا دووه‌م گۆڵ و گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی تۆمار كرد ، هه‌رچی له‌گه‌ڵ تۆماركردنی گۆڵی سێهه‌م له‌لایه‌ن یاریزانانی ئیتیصالات و پێشكه‌وتنیان به‌لاَم دواجار و له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌دا دووباره پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆشی پاڵه‌وان توانیان به تۆمار كردنی گۆڵێكی سه‌رنج ڕاكێش ئه‌نجامه‌كه به 3 گۆڵ یه‌كسان بكه‌نه‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان توانیان به پله‌ی دووه‌م خۆیان بگه‌یه‌نه یارییه‌كانی پله‌ی ئۆف ی خولی نایاب بۆ گه‌یشتنیان به یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق .