پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به ئاماده‌بوونی هه‌یسه‌م عه‌بدول حه‌مید ی ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته ته‌واوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام درا كه تێیداو دوایی ڕكابه‌ری ئه‌ندامانی خۆپالاَوت ، ڕێبوار نوری توانی له كۆی 51 ده‌نگ ته‌واوی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژێردرا له كاتێكدا سه‌بیح حه‌نتوشی ڕكابه‌ری نه‌یتوانی هیچ ده‌نگێك به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و د ، موفه‌ق دوای به‌ده‌ست هێنانی 50 ده‌نگ بووه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه و نیهاد عه‌بدول له‌تیف به 50 ده‌نگ و گه‌یلان شێخ سه‌تار به 51 ده‌نگ و دكتۆره ئایه‌ت حسێن به 50 ده‌نگ وه‌ك ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردران .
به‌و بۆنه‌یه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز ڕێبوار نوری ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی بۆ ده‌خوازێت ، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له گه‌یلان شێخ سه‌تاری لاو ده‌كات كه توانی به ئه‌ندامی یه‌كێتی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژێردرێت .