‌پاریس سانجێرمان وەڵامێکی‌ توندی‌ لێدوانەکانی‌ مباپێ دەداتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فەڕەنس وەڵامێکی‌ توندی‌ مباپێ دەداتەوە لەبارەی‌ قسەکانی‌ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکی‌ دوێنێوە

دوێنێ مباپێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی یارییەکەی نێوان فەرەنسا و لۆکسمبۆرگ كرد  بە شێوەیەکی سروشتیش پرسیاری پەیوەندیکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید و ڕۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان لێکرا.

لەچوارچێوەی لێدوانەکانیدا، مباپێ ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان لەسەرەتای وەرزی ڕابردوو بە توندی قسەیان لەگەڵدا کردووە، هەروەها پێیان وتووە کە جارێکی دیکە یاری‌ پێناکەنەوە لە یاریگادا ئەگەر دەستوەردانی  لویس ئێنریکی و کامپۆس نه‌بوایه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یانه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسی‌ دایانده‌نا به‌ به‌رده‌وامی‌

به‌ڵام یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان وه‌ڵامی‌ مباپێیان له‌ رێگه‌ی‌ ئاژانسی‌ فرانس پرێسه‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن  ئەو (مباپێ) هیچ وردبینییەکی نییە کاتێک ئەم جۆرە لێدوانانە دەدات و قسه‌كانی‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

پاریس سانجێرمان لە ڕێگەی ئەو سەرچاوەیەوە ڕایگەیاند: ناسر خلێفی هەرگیز هیچ بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ی‌ نه‌داوه‌   مباپێ شتێک دەڵێت و هەمووان وەک ئەوەی ڕاست بێت بڵاوی دەکەنەوە. كه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ .


PM:04:21:05/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌